لەیلا گیوڤەن بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی – کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە، لەلایەن دادگای تورکیاوە ‏بەتۆمەتی “پڕوپاگەندەی ڕێکخستن” بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا.‏

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دوێنێ هەینی، لە کۆتا دانیشتنی دادگادا، کە لەیلا گیوڤەن ‏بە شێوەی ئۆنلاین لەزیندانەوە بەشداریی تێداکرد، بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ ‏ناوبراو دەرکرد.‏

ئەو تۆمەتەی لەیلا گیوڤەن-ی پێ سزادراوە، لێدوانێکێتی لە 15ی شوباتی 2020، لە ‏پانێلێکدا لە گەڤەر کە داوای شكاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالانی كردبوو و ‏بانگەوازەكانی سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكەی بۆ ئاشتی بە گرنگ وەسفكردبوو.‏

لەسەر ئەو دۆسیەیە، دوێنێ هەینی دانیشتنی چوارەمی دادگای سزای ئاسلیا لە جۆلەمێرگ ‏بەڕێوەچوو، بڕیاری كۆتایی درا بە زیندانیكردنی گیوڤەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ.‏

لەیلا گیوڤەن زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانەکانی تورکیایە و لە 22ی حوزەیرانی 2020ـەوە مافی پارێزبەندیی وەک پەرلەمانتار لێوەرگیراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر 100 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەیشتە ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share