یەكەم ژنە سەرۆك وەزیرانی سوید تەنها 7 كاتژمێر لە پۆستەكەیدا مایەوە

ماگدالینا ئەندرسۆن

دەستلەكاركێشانەوەی ماگدالینا ئەندرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید (54 ساڵ) ‏چوارشەممەی ڕابردوو دۆخێكی ناسەقامگیری هێنایە ئاراوە، كە تەنها حەوت كاتژمێر بوو ‏بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكرابوو.‏

دۆخەكە وا دەردەكەوت كە “دەركەوتنی سەردەمێكی نوێ بێت” لە سوید، دوای ئەوەی ‏ئەندرسۆن، كە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتە، بووە سەرۆك وەزیرانی وڵات.‏

دیمەنی سیاسیی وڵات ڕووبەڕووی هەژان بووەوە بەهۆی “حكومەتە هاوپەیمانییە ‏لاوازەكان”ی پێشوو، بەتایبەت لە حوزەیرانی ڕابردوو و دەنگدان بە وەرگرتنەوەی متمانە ‏لە ستیڤان لۆڤین، سەرۆك وەزیرانی پێشوو، كە دواتر ئەندرسۆن شوێنی لۆڤین-ی گرتووە ‏وەك سەركردەی سۆشیال دیموكراتەكان.‏

ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی گەڕاندەوە بۆ دەنگنەدان ‏لەسەر بودجە، سەرەڕای ناكۆكییەكانی پێشووی لایەنە سیاسییەكان پەیوەندیدار بە ‏كۆچبەران، لەسایەی زیادبوونی دەنگە ناڕازییەكان بەرامبەر كۆچبەران و دژ بە ئەوروپا.‏

بەپێی رۆژنامە ئەمریكییەكە، سوید لە قۆناغێكدا پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆری كۆچبەران ‏كردووە (بەراورد بە دانیشتووانەكەی) زیاتر لەهەر وڵاتێكی دیكەی ئەوروپا، “بەڵام ‏ماگدالینا ئەندرسۆن و ئەو پارتانەی ڕەگوڕیشەی نازییانەیان هەیە و بە سیاسەتی دژ بە ‏كۆچبەران ناسراون”، بەمدواییە ئاستی جەماوەرییان زیادیكردووە. ‏
ئەندرسۆن، كە پێشتر وەزیری دارایی سوید بووە، لە ساڵی 2014دا، وتی، تائێستا ئامادەیە ‏بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام تەنها لە حكومەتی یەك حزبیدا.‏

ئەندرسۆن چوارشەممە دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەشكرد، ئەمەش دوای ئەوەی پارتی ‏سەوز لە هاوپەیمانیی حكومی كشایەوە بەهۆی شكستیان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە، ‏فرانس پرێس وای گواستووەتەوە.‏
دەستلەكاركێشانەوەكە تەنها دوای حەوت كاتژمێر هات لە دەستنیشانكردنی ئەندرسۆن بە ‏سەرۆك وەزیران.‏

ئەندرسۆن بووە یەكەم ژن لە سوید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵببژێردرێت، پاش ‏گەیشتنە ڕێككەوتن لە دواساتەكاندا لەگەڵ پارتی چەپ بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینی ‏لە بەرامبەر پشتیوانیكردن و دەنگدان پێی.‏

دوای دەستلەكاركێشانەوەی، ماگدالینا ئەندرسۆن لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، ‏‏”عورفێكی دەستووری هەیە ئاماژەدەكات بەوەی هەر حكومەتێكی هاوپەیمانی دەبێت ‏دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات لە حاڵەتی كشانەوەی یەكێك لە حزبەكانی”، ‏دووپاتیكردەوە، “نامەوێت سەرۆكایەتیی حكومەتێك بكەم كە تانە لەبارەی ‏شەرعیبوونەكەیەوە هەیە”.‏

ئەو پڕۆژەبودجەیەی لەلایەن حكومەتە تەوافوقییەكەوە پێشكەشكرابوو، دوای ‏پاشگەزبوونەوەی پارتی ناوەند لە دەنگدان پێی، دەنگی پێویستی نەهێنا و لە پەرلەمان ‏مایەوە، لەجیاتی ئەوە، پەرلەمان پشتی بە بودجەی جێگرەوە بەست، كە لەلایەن پارێزگارە ‏بەرهەڵسكارەكان، دیموكراتییە مەسیحییەكان، دیموكراتییە سویدییەكان و ڕاستڕەوە ‏پەڕگیرەكانەوە پێشكەشكرابوو.‏

لێدانی گورچكبر لەلایەن پێر پۆلۆند، سەرۆكی پارتی سەوزەوە بوو كاتێك وتی، پارتەكەی ‏ناتوانێت بەرپرسیارێتی “بودجەی مێژوویی بەرهەڵسكاران كە بۆ یەكەمجار لەلایەن ‏ڕاستڕەوی پەڕگیرەوە داڕێژراوەتەوە” بگرێتە ئەستۆ، بەر لەوەی دەستلەكاركێشانەوەی لە ‏حكومەت ڕابگەیەنێت.‏

سەرەڕای پێشكەوتنی سوید لە بواری یەكسانیی نێوان هەردوو ڕەگەز، پێشتر هیچ ژنێك ‏سەرۆكایەتیی وەزیرانی لەو وڵاتەدا وەرنەگرتووە، بە پێچەوانەی سەرجەم وڵاتانی دیكەی ‏باكووری ئەوروپا، بەپێی فرانس پرێس.‏

ئەندرسۆن هەڵبژاردنی بە سەرۆك وەزیران بە “ڕۆژێكی تایبەتمەند” ناوبرد پاش ‏تێپەڕبوونی سەدەیەك بەسەر بەدەستهێنانی مافی دەنگدان لەلایەن ژنانەوە لە سوید.‏

لەم مانگەدا ئەندرسۆن جێی ستیڤان لۆڤین-ی گرتەوە لە سەرۆكایەتی پارتی سۆشیال ‏دیموكرات.‏

ستیڤان لۆڤین پاش حەوت ساڵ مانەوە لە دەسەڵات و ئەو گرفتە سیاسییەی لە سەرەتای ‏هاویندا سەریهەڵدا، لە تشرینی یەكەم دەستیلەكاركێشایەوە، بەر لە كەمتر لە ساڵێك لە ‏هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوید، كە بڕیارە لە ئەیلولی 2022 ئەنجامبدرێت.‏

بابەتی پێشتر

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەیشتە ئەوروپا

بابەتی دواتر

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێكاری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوە نوێكەی ‏كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share