ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕووداوەكەی ڕانیەوە: ھەموو ئەو تۆمەتبارانە ‏دەستگیردەكرێن كە ‏پەیوەستن بە ڕووداوەكەوە

‏”موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کارمەندێکی ئەمنییان شەهیدكردووە”

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، موراد کانی کوردەیی داواكراو بووە و لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزێكی فەرمییەوە، لەگەڵ پاسەوانەكانیدا ڕووبەڕووی ھێزەکە بوونەتەوە، کارمەندێکی ئەمنییان شەهیدكردووە و سێ كەسی دیكەشیان بریندار كردووە.

لە ڕوونكردنەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ھێزێکی فەرمی ئەركی دەستگیركردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) جێبەجێكردووە، بەڵام ناوبراو و پاسەوانەكانی ڕووبەڕووی هێزە فەرمییەكە بوونەتەوە، لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئەمنییان شەهیدكردووە و سێ كەسی دیكەشیان بریندار كردووە، موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانیشی دەکوژرێن.

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دووپاتیشی دەكاتەوە، “دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم ڕووداوەوە و لە دادگا ھەڵاتوون و سەرجەم تۆمەتباران ڕاپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن”.

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە…

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ 25/11/2021 ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری ڕانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بوون ڕووبەڕووی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ جێبەجێکردنی سەروەریی یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن.

لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵاتووان، موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن.

لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم ڕووداوەوە و لە دادگا ھەڵاتوون و سەرجەم تۆمەتباران ڕاپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كونسوڵی ئه‌مریكا بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی: لە شاخەکان زیاتر بیری گەورەیی خەڵکی هەرێم دەکەم

ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی بڵاوكرده‌وه‌، لە هەموو کاتێک زیاتر باوەڕم…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.…
Total
0
Share