ڤیدیۆی كۆچبەران بەر لە بەڕێكەوتن و خنكانیان بڵاودەكرێتەوە

ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە بووەتەهۆی خنكانی 27 كەس.

ئەو كۆچبەرانەی دوێنێ لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنكان و دەوترێت زۆرینەیان كوردن، ڤیدیۆی ساتەكانی بەر لە هەوڵی پەڕینەوەیان بڵاودەبێتەوە.

بەپێی كەناڵی (4News) پۆلیسی فەرەنسا بڵاویكردووەتەوە، ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە بووەتەهۆی خنكانی 27 كەس.

كەناڵەكە دەڵێت، دژوارترین گیانلەدەستدانە بەهۆی بەلەمی بچووكەوە لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەی ئاوەكان و هەوڵدان بۆ گەیشتنە بەریتانیا و داواكردنی مافی پەنابەری.

پێشتر ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى ئاوارە و په‌نابه‌ران به‌ تۆڕی میدیایی ئیستاى ‏ڕاگه‌یاندبوو، “ئه‌و به‌له‌مه‌ى دوێنێ له‌ ده‌ریاى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقومبوو، 31 ‏كۆچبه‌رى تێدابووه‌ و ته‌رمى 27یان دۆزراونه‌ته‌وه‌”.‏

وتیشی، دوو كۆچبه‌ریان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ به‌ زیندوویی ڕزگاركراون‌ و دوو ‏كۆچبه‌ریشیان بیسه‌روشوێنن‌. ‏

بابەتی پێشتر

سەنتەری میترۆ: دەیان سكاڵا لە تیمەكانی میدیای شارەكانی كوردستانەوە گەیشتوون

بابەتی دواتر

وێستگە تانەلێدراوەكانی موسڵ ژمێردرانەوە و ئەنجامەكان هاوتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێم بكرێتە چوار بازنە

كۆمەڵی دادگەریی داوادەكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و دەڵێت، “پێویسته‌ ڕایگشتی بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن…
Total
0
Share