سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سه‌رۆكى پێشووى لیبیا، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه.
به‌پیی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى لیبیا، بڕیاردراوه له كۆی 98 كاندید، 25یان دووربخرێنه‌وه، ئه‌ویش دواى چاوخشاندنه‌وه به تانه‌كان و لیستى كاندیدانى هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى، كه بڕیاره له 24 كانوونى یه‌كه‌م ئه‌نجامبدرێت.
له‌نێو كاندیده دوورخراوهكاندا، ناوى سه‌یفولئیسلام قه‌زافی هاتووه، كه كوڕه گه‌وره‌ى سه‌رۆكى پیشووى لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی-یه.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوورخستنه‌وه‌ى سه‌یفولئیسلام و 24 كاندیده‌كه‌ى دیكە، به‌پێی مادده‌ى 12ى یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2021ــە، كه كه تایبه‌ته به كاروبارى هه‌ڵبژاردن، دوورخستنەوەشیان بەهۆی نەبوونی مەرجی خۆكاندیدكردنەوەیە.
له‌نێو كاندیده دوورخراوهكاندا ناوى خه‌لیفه حه‌فته‌ر نه‌هاتووه، كه لەلایەن چەند گروپێكەوە، بەتایبەت ئیخوانییەكان، داواى خۆكاندیدنەكردنی، یان دوورخستنه‌وه‌ى كرابوو.
خۆكاندیدكردنی كوڕەكەی قەزافی-ش بەهەمانشێوە ڕەخنە و نیگەرانیی لێكەوتبووەوە و چەند لایەنێك هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیان دەكرد.