لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی سلێمانی ڕەتی دەكاتەوە كامێرا جێگیرەكانی چاودێریی خێرایی كەوتبنەوە كار و ئاشكرایكردووە، هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كهوتنهكاریان له ئارادا نییه.
ئەمشەو شەممە 31ی تشرینی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شوێن و واده‌ی كه‌وتنه كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕه‌وی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، هاتوچۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوا له‌شۆفێران ده‌كات پابه‌ندی ئه‌و خێراییه بن كه له شه‌قامه‌كان و ڕێگه‌وبانه‌كان دیاریكراوه، هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كه‌وتنه‌كاری كامێرا‌كان له‌ئارادا نییه”.
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هه‌ركاتێك به فه‌رمی بڕیاری كه‌وتنه‌كاری كامێرا‌كان بدرێت، به چه‌ند ڕۆژێك پێشوه‌خت له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمییه‌وه له وێب سایتی فه‌رمی هاتوچۆی سلێمانی و ڕادیۆی (ترافیك ئێف ئێم)ه‌وه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه”.