سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیکانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی ژمارەیەک خوێندکار لەشاری هەولێر، هێرش کراوەتەسەر ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسانی سەربە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێگرییان لێکراوە ڕووماڵ بکەن.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەڵێت، ” بەداخەوە لەگەڵ گرژییەکانی شەقام و خۆپیشاندانەکان هێرش و ڕێگری لە کەناڵ و ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە”.

لیژنەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، سەرکۆنەی توندوتیژییەکان دەکات بەرامبەر هەر کەس و گرووپێک و بەتایبەت ڕۆژنامەنووسان و ئاماژە بۆ مافی یاسایی ڕۆژنامەنووسان دەکات لە ڕووماڵکردنی هەموو ڕووداوەکان.

جەختدەکاتەوە هێزە ئەمنییەکان دەبێت پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان بکەن نەک ڕێگریلێکردن و توندوتیژی بەرامبەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share