هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر زیاتر لە 20 خوێندكاریان ده‌ستگیركرد

هێزه ‌ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر دوو نوێنه‌رى خوێندكارانى زانكۆیان ده‌ستگیركرد و تا ئێستاش زیاتر له‌ 20 خوێندكاریان ده‌ستگیركردووه‌.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ هه‌ولێر گواستییه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زیاتر له‌ 20 خوێندكاریان ده‌ستگیركردووه‌ و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش دوو نوێنه‌رى خوێندكاران ده‌ستگیركراون‌.

وتیشی، هێزه ‌ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنى نوێنه‌رانى خۆێندكارانن كه‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌.

هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ئه‌مڕۆ خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داواى خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندنیان ده‌كرد.

هه‌رچه‌نده‌ هێزه ‌ئه‌منییه‌كان ویستیان ڕێگرى له ‌خوێندكاران بكه‌ن كه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ن، به‌ڵام خوێندكاران خۆپیشاندانه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی سیاسەتەكانی ئەردۆغانەوە بەهای لیرەی توركی زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

وته‌بێژى یه‌كێتى: پشتگیریی خوێندکاران دەكەین و داوا لە حكومەت دەكەین دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share