تاڵیبان و داعش شەڕیانە و تاڵیبان دەڵێت: لەناویاندەبەین

بزوتنەوەی تاڵیبان، شەڕ لەدژی داعش تونددەكات و سەدان چەكدار دەنێرێتە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێكخراوە، چەندین داعشی دەستگیركراویش كوژراون.

باڵی ڕێكخراوی داعش لە ئەفغانستان كە لە خوراسان بڵاوبووەتەوە، دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، هەوڵی بەهێزكردنی پێگەی خۆی دەدات و تاڵیبانیش ڕووبەڕووی بووەتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە جموجۆڵی داعش لە هەرێمی نەنگەرهار زیادیكردووە و ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەزاری بەرپرسانی ئاسایشی تاڵیبانەوە بڵاویكردووەتەوە، بزوتنەوەكە زیاتر لە 1300 چەكداری تری ناردووە بۆ هەرێمەكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعشەكان.

دانیشتووانی جەلال ئاباد و چەكدارانی داعش دەڵێن، “هێرشی شەوانەی تاڵیبان بۆسەر داعش لە خوراسان زیادیكردووە، چەندین چەكداری داعش كە تاڵیبان دەستگیریكردوون، كوژراون یاخود بێسەروشوێن بوون، وەك ڕۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە.

قاری نوروڵڵا چەكداری بەشی هەواڵگریی تاڵیبانە، ئەو بە واشنتن پۆستی وتووە، شەڕەكە سەختە، هەندێك جاریش وەحشیگەر دەبێت، بەڵام دەبێت داعش لەناوببەین نەك تەنها لەپێناو ئەفغانستان، بەڵكو لەپێناو هەموو جیهاندا، ئەگەر خۆیان ڕادەستنەكەن، دەیانكوژین”.

بابەتی پێشتر

ناڕەزایەتیی خوێندكاران کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشخست

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق: حكومەت گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران بكاتە بڕیار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
Total
0
Share