خوێندکاران و پەرلەمانتاران: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڕەشەی دەستگیرکردنیان ‏لێکردین

لەکاتی گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لەبەردەم بینای ‏وەزارەتی خوێندنی باڵادا، خوێندکاران و پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، لەکاتی چوونیان ‏بەرەو گردبوونەوەكە هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لێکردوون.‏

بەشێک لەو خوێندکارانە بە تۆڕی میدیایی ئێستایان ڕاگەیاند، “لەلایەن سەرۆکایەتی ‏زانکۆکانەوە ڕێگری لە خوێندکاران دەکرێت تا بچنە گردبوونەوەکە و لە ڕێگاشدا هێزە ‏ئەمنییەکان ڕێگرییان لێکردوون و هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، هەرشتێک ڕووبدات ئێوە ‏‏(خوێندكاران) ڕووبەڕووی دەستگیرکردن دەبنەوە”.‏

هاوکات دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەناو خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە ‏ڕایانگەیاند، لەکاتی چوونیان بۆ بەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا هێزە ئەمنییەکان ‏هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لێکردوون.‏

هاوکات محێدین حەسەن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان، لەناو ‏خۆپیشاندانەکەوە ڕایگەیاند، ئەوەی دەبێت وەڵامدەری خوێندکاران بێت بۆ وەرگرتنەوەی ‏دەرماڵەکانیان وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانە، چونکە ئەنجومەنی وەزیران ‏بڕیارەکەی داوە و دەبێت ئەو بڕیاری خەرجكردنەكە بداتەوە، ڕەتیكردەوە پرسەكە ‏پەیوەندیی بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە هەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share