لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی دڵنیایە لەوەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە، دانی بەوەشدا نا كە یانە كەتەلۆنییەكە یەكێكە لە یانە ڕكابەرەكانی چامپیۆنز لیگ.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ماركا، پاش ئەوەی خەڵاتی گۆڵكاری خولی ئیسپانیای وەرزی ڕابردووی پێدرا، مێسی-ی ئەرجەنتینی باسی چەند پرسێكی جیاوازی كرد.
پولگا دووپاتیكردەوە، پاریس ڕكابەرێكی بەهێزی چامپیۆنز لیگە و یاریزانی باشی هەیە، بەڵام هێشتا هەندێك كێشەی بچووك هەن كە پێویستە چارەسەری بكەن.
وتیشی: “چەند یانەیەكی بەهێزی تر هەن لە خولی یانە پاڵەوانەكان و ئێمە تەنها ڕكابەر نین”.
مێسی باسی دۆخی خێزانیشی كرد لە پاریس، ڕایگەیاند، بەرەو باشی دەچێت و ئیدارەی یانەكە زۆربەی كێشەكانی بۆ چارەسەر كردووە.
میسی قسەی لەسەر بوونی ئەو و ڕامۆس كردووە لە یەك یانەدا، دەڵێت، “ڕووداوێكی سەرنجڕاكێشی تۆپی پێیە”.
بەشێك لە قسەكانی مێسی
// بوونی ڕامۆس وەك هاوڕێم لە یەك یانەدا، ڕووداوێكی خۆش و سەرنج راكێشە
// هەمووان دەڵێن ئێمە ڕكابەرێكی بەهێزین بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ، هیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام پێویستمان بە هەندێك چاكسازیی ترە بۆ ئەوەی بەهێزتر بین.
// گەڕانەوەی چاڤی هەواڵێكی دڵخۆشكەرە، ئەو دەزانێت چۆن بەرشلۆنە بەرەوپێش ببات، چاڤی ڕاهێنەرێكە یانەكە زۆر بە باشی دەناسێت و كێشەكانی دەدۆزێتەوە
// هەمیشە وتومە كە دەگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە، چونكە ئەوێ ماڵی منە و لەوێ دەژیم، هەمیشە هەوڵمداوە هاوكاریی یانەكە بكەم بە هەر ڕێگەیەك بووبێت، ئەگەر بتوانم هاوكارییان بكەم بەرەو پێشكەوتن، بەدڵنیاییەوە دەیكەم
// لە ئێستادا سەرنجم لەسەر یارییەكانی پاریسە و هەر سێ ڕۆژ جارێك یارییمان هەیە و كاتی بیركردنەوە و بیرەوەریم نییە
// من ئێستا زۆربەی كێشەكانم كۆتایی هاتووە، لە خانویەكی نوێدا دەژیم و منداڵەكانیش چوونەتە قوتابخانەی خۆیانەوە، ئەرجەنتینیش سەركەوتووە بۆ مۆندیال و لەدۆخێكی باشدام.
// زۆر یانەی بەهێزی تر هەن لە چامپیۆنز لیگ، كە دەتوانن ڕكابەری بكەن، بەڵێ ئێمە یەكێكین لە ڕكابەرەكان، بەڵام بەتەنها نین
// هێشتا پێویستمان بە چاكسازی و گۆڕانكاری هەیە و هەندێك كێشەی بچووك هەن دەبێت چارەسەری بكەین
// لە ئێستادا لیڤەرپوڵ یانەیەكی بەهێزە، توانیشی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت، هەروەها مانچستەر سیتی و ئەتلەتیكۆ مەدرید و بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدریدیش لە پاڵێوراوەكانن، زۆر یانەی تریش هەن كە دەتوانن ڕكابەری بكەن لە پاڵەوانێتیەكەدا.
// ڕیاڵ مەدرید هەمیشە ڕكابەرە لە چامپیۆنز لیگدا، بەهەمان شێوە بۆ ئەتلەتیكۆ، ئەوان دوو تیپی بەهێزن، هەردوو تیپەكە دەزانن یاریی لە پاڵەوانێتیەكەدا بكەن، دەشزانن چۆن لەگەڵ دۆخی یارییەكانی چامپیۆنز لیگ خۆیان دەگونجێنن.
// بەرشلۆنە لە قۆناغی بونیادنانەوەدایە و زۆر یانەی تر هەن لەوان بەهێزترن.
// قۆناغێكی جوانی ڕكابەری بوو لەگەڵ ڕۆناڵدۆ، ئێستا هەریەكەمان لە شوێنێك ڕكابەری دەكەین، ئەوەی ڕابردوو بیرەوەرییەكی جوان بوو بۆ تۆپی پێ
// مانچستەر یونایتد یانەیەكی بەهێزە و یاریزانی باشیشی هەیە، سەرەتا ڕۆناڵدۆ باش خۆی گونجاند و توانیشی گۆڵ تۆماربكات و هیچ كێشەی نییە لەو بارەیەوە.
// مباپێ یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە و خۆی دەزانێت كۆتایی وەرز چی دەكات، بەڵام ئێستا سەرنجی تەواوی لەسەر یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییە
// بۆ من قورس بوو كاتێك شوێنێكم جێهێشت كە بەردەوام هەموو ژیانم لەوێ بەسەر بردبوو، بەڵام ژووری خۆگۆڕینی پاریسیش دڵخۆشكەرە و زۆربەی یاریزانەكان پێشتر هاوڕێم بوون و هاوكارییان كردم
// هیوادارم ڕامۆس بە زووترین كات یاریی بكات، پێشتر لە كلاسیكۆكاندا ڕووبەڕووی یەكتر بووینەتەوە، ئێستا لە یەك ژووری خۆگۆڕینین بەیەكەوە