ئێران و بیلاڕوسیا هاوکاریی ئابوریی یەکتر دەکەن

لە کۆبوونەوەی نێوان باڵیۆزی بیلاڕوسیا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، ئەو پڕۆژەیە ‏ڕاگەیەندرا، کە ئێران و بیلاڕوسیا هاوکاریی یەکتر بکەن بۆ تێپەڕاندنی سزا ئابورییەکانی ‏سەریان.‏

ئێران و بیلاڕوسیا، دوو وڵاتی جیهانن، کە لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە سزای ئابورییان ‏بەسەردا سەپێنراوە و هەردووکیشیان سەر بە بەرەی ڕوسیا دادەنرێن.‏

دوێنێ دیمیتری کالسۆف، باڵیۆزی بیلاڕوسیا لە تاران، پڕۆژەیاسای هاوکاریی نێوان ‏هەردوو وڵاتی لە “ئۆراسیا” ڕاگەیاندووە، کە دەتوانێت هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات ‏لەو ناوچەیە بەیەکەوە ببەستێتەوە.‏

هەوڵدان بۆ هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات، هەنگاوی سەرەتا نییە، ئێران ئێستا چەند ‏ماددەیەکی وەک پەیینی کیمیایی و ماددە کشتوکاڵییەکان لە بیلاڕوسیاوە هاوردە دەکات، ‏بەڵام پڕۆژەیاساکە کار بۆ هاوردەکردنی تراکتۆر و پارچەی ئۆتۆمبێل دەکات لە ‏بیلاڕوسەوە بۆ ئێران.‏

لەلایەکی دیکەوە، نوێنەرانی هەردوو وڵات، ئامادەییان دەربڕیووە لەبواری پزیشکی و ‏پیشەسازیی دەرماندا هاوکاری یەکتربن.‏

لەگەڵ ئەوەش نوێنەرانی بیلاڕوسیا بەڵێنیانداوە، بەرهەمی میوە و کشتوکاڵییەکان لە ‏ئێرانەوە هاوردەبکەن.‏

بیلاڕوسیا وڵاتێکی بچووکی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایە و بەهۆی نزیکی لە ڕوسیا و هەروەها ‏سیاسەتەكانی حكومەتەكەی لۆكاشینكۆ و سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن، ناکۆکی قوڵی هەیە ‏لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا.‏

بیلاڕوسیا پێش کردنەوەی دەرگا بۆ کۆچبەران، کەمتر لە میدیاكان و ئاژانسەکاندا ‏ناویدەبرا، بەڵام ئێستا بووەتە وڵاتێك كە چاوی زۆری لەسەرە و قەیرانی کۆچبەران، بە ‏كۆچبەرانی كوردەوە، ڕووناكیی زیاتری خستە سەر.‏

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا: بە بەڵگەوە داوای خەرجکردنی دەرماڵەمان کردووە و وەزارەتی دارایی هۆکاری خەرجنەکردنی بووە

بابەتی دواتر

پۆلیسی پۆڵەندا 29 کۆچبەری کورد و عێراقی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share