وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری له‌باره‌ى دەرماڵەی خوێندكاران ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هیچ نووسراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى نه‌ناردووه سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێم، له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “پێش 2014 دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مانه‌وه تایبه‌تمه‌ندى بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خه‌رجكراوه‌و به هیچ جۆرێك نه‌هاتووه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئێمه‌وه نییه.”
وه‌زاره‌تى دارایی له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی 2021 دا نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران” .