عێراق 50%ـی ئاوی گەنجینەکراوی لەدەستداوە

بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی ئاوی عێراق ئاشکرایکردووە، عێراق ڕێژەی 50%ی ئاوی گەنجینەکراوی لەدەستداوە، هۆکارەکەشی بۆ وشکبوونەوە و دروستکردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر دەگەڕێتەوە.

حاتەم حەمید بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، لەدەستدانی ئاوی گەنجینەکراوی وڵات لە وەرزی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، هەروەها باران بارین لەم وەرزەدا زۆر کەمە و وەک پێویست نییە.

وتیشی، “لەدەستدانی 50%ـی ئاوی گەنجینەکراوی عێراق کاریگەریی خراپی لەسەر پلانی کشتوکاڵ، هەروەها کەمبوونەوەی بەڕێژەی 50% کاریگەریی خراپی لەسەر داهاتی ئاوی عێراق دەبێت”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “پلانی زستانی ئەمساڵمان ئەوەیە گرنگیی بە ئاوی خواردنەوە و بوژانەوەی 50%ی کشتوکاڵ بدەین، هەروەها دەبێت هەوڵبدەین بۆ چارەسەری خێرا بۆ دەرچوون لەو قەیرانە”.

قەیرانی ئاو لە عێراق بەهۆی کەمیی باران بارین و وشکبوونەوە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق پێنجەم وڵاتە لەجیهاندا کە کاریگەریی گۆرانکارییەکانی ئاووهەوای لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختدەکاتەوە کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەمئاوی بەمجۆرە بەردەوامبێت…
Total
0
Share