پۆڵەندا: ئەو شەیتانەی لەبەردەم دەرگای ئەوروپادایە دەیوەستێنین

لەگەڵ بەردەوامیی فشارەکانی پۆلیس و سوپای بیلاڕوسیا بۆ ڕەوانەکردنی کۆچبەران لە ‏سنوورەکانەوە تا بگەنە یەکێتیی ئەوروپا، پۆڵەندا بە هاوکاریی یەکێتییەكە سنوورەکانی ‏زیاتر توندتردەکاتەوە، سەرۆك وەزیرانی پۆڵەنداش دەڵێت، “شەڕی ساردی بیلاڕوس ‏لەگەڵمان گەیشتووەتە لوتکە”.‏

ماتیوز مۆراڤیسکی، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، لەبارەی بەردەوامیی مانەوەی کۆچبەران ‏لەسەر سنوور ڕایگەیاندووە، “لۆکاشینکۆ (سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا) جەنگێکی ‏ڕێکخراوی لەگەڵ ئەوروپا ڕاگەیاندووە و کۆچبەران یەکێکە لە فشارەکانی، بەڵام پۆڵەندا ‏خۆی بەدەستەوەنادات و بەردەوامە لە پاراستنی سنوورەکانی”.‏

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ڕوسیاشی تۆمەتبارکردووە بەوەی لەپشتی “جەنگە ‏ڕێکخراوەکە”ی بیلاڕوسیاوەیە.‏

مۆراڤیسکی بە توندی بەرامبەر بیلاڕوسیا قسەیکردووە و دەڵێت “ئەو شەیتانەی لەبەردەم ‏دەرگای یەکێتیی ئەوروپادایە، ڕادەگیرێت”.‏

ئێستا پرسی کۆچبەران و مانەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لەسەر سنوورەکان، ‏پۆڵەندا و یەکێتیی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی نزیک لە بیلاڕوسیای کۆکردووەتەوە.‏

زمانی قسەكردنی بیلاڕوسیا لەبارەی یەکێتیی ئەوروپاوە نەرمترە و تەنها ڕەخنەدەگرێت لە ‏یەکێتیی ئەوروپا كە مافی ئەو کۆچبەرانە نادات كە دەیانەوێت بچنە یەکێتی ئەوروپاوە.‏

لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ پۆڵەندای بەوە تۆمەتبار كرد، ‏كە ژەهری خستووەتە ئەو ئاوەی دەیپرژێنێت بەسەر كۆچبەراندا.‏

ئەو کۆچبەرانەی لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، زیاتر ‏کۆچبەری کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانن و تا ئێستاش سەدان کۆچبەر سوورن ‏لەسەر بەردەوامیدان بەڕێگاکەیان، بۆ گەیشتن بە ئەوروپا.‏

بابەتی پێشتر

سەدر: هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ ڕێگرییە لە حكومەتی زۆرینە

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ داواكردنی دەرماڵە درێژەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share