حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، بەرپرسێكی عێراقی، لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركرا.
حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینیی 30 تشرینی یەكەم، بەرپرسێكی حكومی دەستگیركراوە. ڕوونیشیكردەوە، بەرپرسەكە بەڕێوبەری بەشە لە بەڕێوەبەرایەتیی خانوبەرە لە پارێزگای زیقار.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی حكومەت، هێزە ئەمنییەكان لەناو چێشتخانەیەكدا بۆسەیان بۆ ئەو بەرپرسە داناوە و دواتر بەرپرسەكە لەناو ئەو چێشتخانەیەدا لە بەرامبەر گەندەڵیدا بەرتیلی وەرگرتووە، لەو كاتەشدا بە بەڵگەوە دەستگیركراوە.
لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، حكومەتی عێراق لە دوو كاتی جیاوازدا دەستگیركردنی 11 بەرپرسی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرد، كە یەكێكیان ئەحمەد ساعدی، بەڕێوبەری دەستەی خانەنشینیی عێراق بوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دەستەی دەستپاكی عێراق، دۆسێەی هەزاران بەرپرسی بە تۆمەتی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا كردووە و بڕیاری دەستگیركردن بۆ زۆرێكیان دەركراوە، كە لە نێویاندا چەندین وەزیر و بریكاری وەزیر و پەرلەمانتار و بەڕێوبەری گشتی هەن.