نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی فەرەنساوە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 30 ی تشرینی یەکەم لە پەیامێکدا کە لەسەر ڕوداوەکانی دوێنێی فەرەنسا بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “هاوخەمی خۆمان بۆ خێزانی قوربانیان و حکومەتی فەرەنسا دەردەبڕێن”،

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، “سەرکۆنەی هێرشە “تیرۆریستییەکەی فەرەنسا دەکەین و لەم کاتە سەختەدا هاوسۆز و هاوخەمی قوربانیان و گەل و حکومەتی فەرەنساین”.

دوێنێ دوو هێرش بە چەقۆ لە فەرەنسا ئەنجامدرا لە یەکێک لە هێرشەکاندا لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس کەسێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و چەند کەسێکی دیکەی بریندار کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
Total
0
Share