یەکێک لە بکوژانی ژن و پیاوەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، سێ کەسیان وەک بکوژی ژن و پیاوەکەی ڕووداوەکەی دوێنێ دەستنیشانکردووە و کەسێک لەوان دەستگیرکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، یەکێک لەو کەسانەی پۆلیس تۆمەتباری کردووە بە کوشتنی ئەو ژن و مێردە خەڵکی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری کەرکوکە و دەستگیرکراوە، دوو کەسی دیکە، کە دانیشتووی شاری بەغدادن، تۆمەتبارن لە ڕووداوی کوشتنەکەدا و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.

دوێنێ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركوك ژن و پیاوێك لەنێو ماڵەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە.

ڕووداوەكە لە گەڕەكی شۆراو لە كەركوك بوو، و تەرمی هەردوو قوربانییەكە (ع. ف.) و (ن. ب.) لەنێو ماڵەكەی خۆیاندا دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی کەرکوک ئەوکات ڕایگەیاند، تاوانەكە لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە کە وەک چەکدار دەرکەوتوون ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات. ئەمڕۆ شەممە، شێخ…
Total
0
Share