فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ ‏پێنجشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كى گه‌شتى ئاسمانیی عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و ‏فڕۆكه‌خانه‌ى مینیسك له‌ بیلاڕوسیا كه‌وتووه‌ته‌ڕێ، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره‌ ‏عێراقییانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ سنووره‌كانى بیلاڕوسیا و پۆڵه‌نداوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات.‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ جۆری ‏B747‎ــە،‌ دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندیى ‏ده‌سه‌ڵاتەكانی فڕۆكه‌وانیی عێراقی و بیلاروسیا، به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستى به‌ گه‌شته‌كه‌ى ‏كردووه‌.‏

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه دڵنیایی داوە، فڕۆكه‌كه‌ ته‌واوى پێداویستییه‌كان و تیمى تایبه‌تمه‌ندیشی ‏له‌گه‌ڵە بۆ هاوكاریكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت.‏

پێشتریش وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق بڵاویكردبووه‌وه‌، زیاتر له‌ 300 عێراقی ‏خۆیان ناونووسكردووه‌ تاوه‌كو له‌ سنووره‌كانى بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ ‏وڵات. ‏

نزیكه‌ى سێ هه‌زار كۆچبه‌ر كه‌ زۆرینه‌یان كوردن، ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه‌ له‌ ‏سنووره‌كانى بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا گیریاخواردووه‌ و چه‌ند كۆچبه‌رێكیش به‌هۆی خراپیی ‏دۆخیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ چاوه‌ڕێی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانى پۆڵه‌ندا و ‏یه‌كێتیی ئه‌وروپان تاوه‌كو ڕێگه‌یان پێبدرێت بپه‌ڕنه‌وه‌.‏

پۆڵەندا و یەكێتیی ئەوروپا سوورن لەسەر ئەوەی ڕێگە بە كۆچبەران نەدەن بچنە خاكی ‏وڵاتانی ئەوروپاوە و دەسەڵاتی بیلاڕوسیاش تۆمەتبار دەكەن بە بەكارهێنانی كۆچبەران ‏وەك كارتی فشار بۆسەر ئەوروپا.‏

بابەتی پێشتر

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

بابەتی دواتر

ڕۆشنبیریی سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی بەختیار سەعید ڕوونكردنەوەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان: ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجامدرا هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی پێكهاتەكان هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان.…
Total
0
Share