پلاندانانی عێراق: لە ساڵی داهاتوودا سەرژمێریی دانیشتووان ئەنجامدەدەین

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ساڵی 2022ـدا پرۆسەی سەرژمێریی ‏دانیشتووانی عێراق ئەنجامدەدرێت، کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و دەكرێت تا 10 ‏ساڵ پشتی پێببەسترێت.‏

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان، زیا عەواد کازم، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی ‏عێراق ڕایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتووان، کە بڕیارە بەر لە کۆتایی ساڵی داهاتوو ‏ئەنجامبدرێت، بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دەبێت و زانیاری و ئاماری وردی تێدادەبێت. ‏

دەشڵێت، ئەگەر ئەو سەرژمێرییە ئەنجامبدرێت بەو ڕێگەیەی دیاریکراوە، دەتوانرێت بۆ ‏ماوەی 10 ساڵ پشت بە ئامار و داتاکانی ببەسترێت بەپێی ڕێنماییەکانی نەتەوە ‏یەکگرتووەکان.‏

وتەبێژەكەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرژمێرییەکە ‏بەشێوەیەکی جۆری و تایبەت بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەدوای ساڵی ‏‏1997ـەوە سەرژمێری نەکراوە. ‏

لەدوای ساڵی 1997ـەوە ئەوە یەکەم سەرژمێریی دانیشتووانە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share