ئێوارەی ئەمڕۆ شەش گولـلە هاوەن ئاڕاستەی ناحیەی قەرەتەپە کراو بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستیەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، شەش گولـلە هاوەن ئاڕاستەی ناحیەی قەرەتەپەی سەربە قەزای خانەقین کراوە و دوو گولـلە هاوەنیان بەرماڵێك كەوتووە و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون كە برای یەكترن.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هێزێكی زۆری ئەمنی لە ناوچەكە بڵاوەیپێكراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.