عێراق گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ بیلاڕوسیا و کارەکانی کونسوڵخانەکەی لە بەغداد ڕاگرت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە کارەکانی کونسوڵخانەی بیلاڕوسیای لەبەغداد و گەشتی ڕاستەوخۆی لە عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرت.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی کونسوڵخانەی بیلاڕوسیا لە بەغداد ڕاگیراوە، ئەو هەنگاوەش بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتییانی عێراقییە لە باندەکانی بەقاجاخبردنی هاوڵاتییان لەڕێگەی بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە.

وتیشی، باڵیۆزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ لە هەوڵێکی هاوبەشدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا گیریانخواردووە، هەروەها عێراق سەرجەم گەشتە ڕاستەوخۆکانی وڵاتەکەی بۆ بیلاڕوسیا ڕاگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێ سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەكات؟

ئه‌میندارێتىی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رۆكى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌رانى دیاریكرد، كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 9ی مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.…
Total
0
Share