فەتح: لە دەركردنی ئەمریكا پاشگەزنابینەوە

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، “دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەمساڵدا بڕیارێكە لێیپاشگەزنابینەوە و ئەمریكا لێكەوتەكانی مانەوەی دەزانێت”.

عودەی خدران یەكێك لە سەركردەكانی فەتح ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “ئەمریكا بەشێكی سەرەكی و گرنگی كێشەكانی عێراقە و هەوڵی لاوازكردنی عێراق و دروستكردنی كێشەی ناوخۆیی دەدات”.

هاوپەیمانیی فەتح كۆكەرەوەی زۆربەی گروپەكانی حەشدی شەعبییە و هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات، ماوەی دوو ساڵە هەڕەشە لە هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عێراق بكشێنەوە، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

خدران دەڵێت، “دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەكۆتایی ئەمساڵدا بڕیارێكە لێیپاشگەزنابینەوە و ئەمریكا لێكەوتەكانی مانەوەی لە عێراق دەزانێت، بەتایبەت لەكاتێكدا بڕیاری دەركردنی ئەمریكا گوزارشت لە هەموو پێكهاتەكانی گەل دەكات”.

بەپێی وتەی ئەو سەركردەیەی فەتح، مانەوەی ئەمریكا بۆ دروستكردنی قەیران و ناسەقامگیركردنی ئاسایشی عێراقە و دەپرسێت، “كێ لەپشت لەدایكبوونی قاعیدە و داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی ترەوەیە؟ كێ پشتیوانیكردن ؟ ئەمریكا تا ئەم ساتەش پێداویستییەكانی شانە تیرۆریستەكان دەستەبەردەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە…
Total
0
Share