چوار كەشتیوانی ئەمریكی و ئەڵمانی بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێكەوتن

سێ كەشتیوانی ئاسمانیی ئەمریكی و یەكێكی ئەڵمانی، كە تیمێكی ناسا پێكدەهێنن، دوای دواخستنی گەشتەكەیان بۆ بۆشایی ئاسمان، دواجار شەوی ڕابردوو گەشتی بۆشایی ئاسمانیان كرد و چوونە وێستگەی ئاسمانیی نێوەدوڵەتییەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ناسا، ئەو كەشتیوانانە دوای دەرچوونیان بۆ بۆشایی ئاسمان، كە ئەندامەكانی تیمەكە ئەمریكی و ئەڵمانین، بۆ ماوەی شەش مانگ لەناو وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەمێننەوە.

كەشتیوانەكان لە ڕێگەی مووشەكی “دراگۆن 9″ی بەرهەمهێنراوی كۆمپانیای “سپەیس ئێكس” گەشتەكەیان ئەنجامدا.

ناسا ڕوونیشیكردووەتەوە، تیمەكە پێشتر بەهۆی كەشوهەوا و تێكچوونی تەندروستیی یەكێك لە ئەندامەكانی، گەشتەكەیان بۆ بۆشایی ئاسمان دواخستبوو.

ئەو تیمەی ناسا ناوی “كرو 3″یە و پێشتر تیمی “كرو 2″ لە ڕۆژی دووشەممەدا گەڕابوونەوە سەر زەوی، “كرو 3″ شوێنی تیمە گەڕاوەكە دەگرێتەوە.

وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی لە خولگەی زەویدا جێگیركراوە و بەردەوام ناسا تیمەكانی وێستگەكە ئاڵوگۆڕ پێدەكات.

بابەتی پێشتر

یۆنان: توركیا وەك چەتەی دەریایی لە ئیجە هەڵسوكەوت دەكات

بابەتی دواتر

نۆكەندی سوێس نرخی تێپەڕبوون بەرزدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share