كۆمسیۆن ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگدانی ناردە دادگای فیدراڵی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی وێستگە تانەلێدراوەکان، ئەنجامەکەی بۆ دەستەی دادوەری بەرزکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو دادگای فیدراڵی پرۆسەکە پەسه‌ند نەکات، پەرلەمانتارانی نوێ ناناسێنرێن.

حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەكان، ڕەتیکردووەتەوە کۆمسیۆن کەوتبێتە ژێر فشاری هیچ لایەنێکی سیاسییەوە.

ئاشكراشیكردووە، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی وێستگە تانەلێدراوەکان، ئەنجامەکەی بۆ دەستەی دادوەریی بەرزکراوەتەوە.

بەڵام بەوتەی ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن، تاوەکو دادگای فیدراڵی پرۆسەکە پەسه‌ند نەکات، پەرلەمانتارانی نوێ ناناسێنرێن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، كۆمسیۆن پێداچوونەوەی كردووە بە تانەی هەزار و 436 لایەن و كاندیدەكان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لە 13 پارێزگای عێراق، ده‌نگه‌كانی سه‌رجه‌م وێستگه‌ تانەلێدراوەكان وردبینیی بۆ كراوه‌ و به‌ده‌ست ژمێردراونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئێرانی: ئەمریكا بەنیازی پیلانگێڕییەكی نوێیە لە عێراق

ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكردووە، ئەمریكا لەڕێی داخستنی باڵیۆزخانەكەیەوە لە بەغداد “پیلانگێڕی”یەكی نوێی بەدەستەوەیە. عەلی ڕەزا، ئەندامی…
زیاتر ببینە

كازمی لیژنەكەی پێكهێناوە.. دادگای فیدراڵی لیژنەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و تاوانی هەڵوەشاندەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیارێكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی بە نادەستووری پێناسەكرد و “لیژنەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و تاوانە گرنگەكان”ی…
زیاتر ببینە

بودجەی عێراق؛ لەنێوان چەقبەستوویی سیاسی، هەڕەشەی کورتهێنان و سیناریۆکانی داڕمانی بەهای دینار

لەکاتێکدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی سەقامگیرییە، لە ژوورە داخراوەکانی بڕیاردان لە بەغداد باس لە قەیرانێکی دارایی بێوێنە دەکرێت، بودجەی…
Total
0
Share