ئێران: هاوكاریی عێراق دەكەین بۆ ئاشكراكردنی تێوەگلاوان لە هەوڵی تیرۆركردنی كازمی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی یارمەتی حكومەتی عێراق دەدات بۆ ئاشكراكردنی ئەوانەی لە هەوڵی تیرۆركردنی كازمیدا تێوەگلاون.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران ڕایگەیاند، “عێراق پێویستی بە نێوەندگیری نییە و حكومەتی خۆی هەیە و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێراندا باشن و ئێران بەردەوامە لە یارمەتیدانی عێراق لەپێناو سەقامگیربوونی ئەو وڵاتە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەپێویستی زانی هەمووان هاوكاربن بۆ ئاشكراكردن و دۆزینەوەی ئەوانەی فەرمانیان بە هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی كردووە و ئەوانەشی ئەنجامیانداوە، جەختیشیكردەوە لە هاوكاریی وڵاتەكەی لەو ڕووەوە بۆ عێراق.

سەعید خەتیب زادە لەدرێژەی قسەكانیدا ئەمریكای تۆمەتباركرد بەوەی هۆكاری تێكچوونی دۆخی ئەمنیی عێراقە.

بابەتی پێشتر

پاریس ڕەخنەی لە فیفا هەیە

بابەتی دواتر

ڕێكخراوی CPT: سزادانی زیندانیكراوانی بادینان سیاسییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەهۆی نەورۆزەوە پشووە. لە راگەیەندراوێکدا ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share