دادگای هەولێر چوار چالاكوانی دیكەی بادینانی بە زیندانیكردن سزادا

پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر سزای ساڵ و دوو مانگ تا سێ ساڵ و نیوی چوار بەندکراوی بادینانی داوە، دووانیان ئازاددەكرێن و ماوەی سزاكەیان تەواوكردووە، دووانی دیكەشیان لە زیندان دەمێننەوە.

بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شێروان تەها دوو ساڵ و نیو سزادراوە و مەسعود عەلی (ناسراو بە مەسعود شەنگالی) سێ ساڵ و نیو سزادراوە”.

ئەو پارێزەرە ئاشکراشیکرد، “بەندەوار ئەیوب” و “کارگەر عەباس” سزای ساڵێک  و دوو مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەکەیان تەواوکردووە، ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن.

پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان ڕەتیدەکەنەوە، کە ئەو بەڵگەنامانەی لە دژی چالاکانی بادینان بەکارهێنراون، هیچی یاسایی بن و تەنها بۆ سەپاندنی ئەو ماوەیە بۆیان دانراوە، كە زیندانیكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و…
Total
0
Share