تاڵیبان: 44 ئەندامی سەر بە بزوتنەوەكەی لە شوێنی هەستیاری ئەمنی دانا

بزوتنەوەی تاڵیبان 44 ئەندامی سەر بە بزوتنەوەكەی وەكو فەرمانڕەوا و بەرپرسی پۆلیس لە ویلایەتەكانی ئەفغانستان دیاریكرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان ژمارەیەك گۆڕانكاریی لە پۆستە ئەمنییەكان كردووە و كەسانی سەر بە بزوتنەوەكەی لە شوێنی بەڕێوەبەر و كاربەدەست لەنێو پۆلیس و شوێنە هەستیارەكان داناوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان، ئەمە یەکەمینجارە تاڵیبان بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەندامەکانی بۆ پۆستە هەستیارەکان دەستنیشان بکات.

تاڵیبان لیستی ئەندامەکان و ئەرکە نوێیەکانیانی بڵاوکردەوە، كە تیایدا فەرمانڕەوای نوێی کابول و فەرماندەی پۆلیسی شارەکەی تێدایە.

هەرچەندە تاڵیبان زیاتر لە دوومانگە ئەفغانستانی كۆنترۆڵكردووە، بەڵام لەو کاتەوە نەیتوانیوە بەتەواوی ئاسایش بەرقەراربكاتەوە و دۆخی ئابوریی وڵاتەكە لە لێواری داڕمان ڕزگار بكات، لەماوەی ڕابردووشدا داعشی خۆراسان چەند هێرشێكی لە وڵاتەکەدا ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات…
Total
0
Share