قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە چینی کەمدەرامەت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی، “لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانیم ڕاسپارد، لە‌ پێدانی مۆڵە‌ت بۆ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوون ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژەی تایبەت بە چینی کەمدەرامەت”.

باسی لەوەشكردووە، “لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تییە‌كانی تایبە‌ت بە‌ وە‌بە‌رھێنان لە‌ سلێمانی كۆبوومە‌وە‌ و جەختمکردەوە کە؛ كارئاسانیی تە‌واو بكە‌ن بۆ وە‌بە‌رھێنە‌ران لەپێناو بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان”.

هەر لە تویتەكەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “داواملێكردن كارئاسانیی تە‌واو بكە‌ن بۆ گە‌شە‌كردنی كە‌رتە‌كانی كشتوكاڵ و پیشە‌سازی و گە‌شتوگوزار كە‌ ھۆكارێك دە‌بن بۆ بە‌رە‌وپێشچوونی كە‌رتی تایبە‌ت و ڕە‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر و ھە‌مە‌جۆركردنی داھاتە‌ داراییە‌كانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانى دوو باندى بازرگانیكردنى به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ دوو چالاكیى جیاوازدا دوو باندی بازرگانیكردنیان به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی…
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: داوا دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکرێتەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، “داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکاتەوە”. عەلی…
زیاتر ببینە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی…
Total
0
Share