پەرلەمانتارێکی کورد لە سوید داوادەکات سزای خەتەنە و کوشتنی کچان توندتربكرێت

دوو پەرلەمانتاری سویدی داوادەکەن، حکومەتی سوید هەنگاوی نوێ بنێت لەدژی خەتەنەکردنی کچان و توندوتیژیی دژی ژنان و کچان.

بڕیارە لە سوید یاسایەكی نوێی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییەكانی دژ بە ژنان دەربكرێت، ئامینەی کاکەباوە، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید و مۆرگان جانسۆن داوادەکەن یاسا نوێیەکە سزای قورسی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی کۆی توندوتیژییەکان بەرامبەر ڕەگەزی مێ دەکەن، چونکە تا ئێستاش “بەشوودانی منداڵ و خەتەنەی کچان” وەک دیاردە ماون.

ئامینەی کاکەباوە لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، “ماوەی حەوت ساڵە خەباتی پەرلەمانیم هەیە دژی ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆنترۆڵی هەستی سێکسیی ژنان بکەن بێوسیتی خۆیان، چونکە ئێستاش دیاردەکە هەیە و دەبینرێت”.

کاکەباوە دەڵێت، “داوامانکردووە هاوشێوەی فەرەنسا، هەر پزیشكێك، کە پەردەی کچێنی بدوورێتەوە بۆ ئامادەکردنی کچەکە پێش هاوسەرگیری، یان خەتەنەی کچان بکات، بڕوانامەکەی لێبسێندرێتەوە و سزابدرێت بۆئەوەی کەسی دیکە نەوێرێت ئەو کارە بکات”.

حکومەتی سوید لەڕێگای دادگایەکی وڵاتەکەوە، دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە بوونی ئەو دیاردەیە، کە بۆ “کۆنترۆڵکردنی هەستی سێکسیی کچان” لەڕێگای پزیشكەوە دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. لە فێستیڤاڵێكدا بەهۆی شەڕ و پێكدادانەوە هەشت كەس كوژران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دێربی مانچستەر بە بردنەوەی سیتی کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share