پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

بەپێی پێشبینی ناوەندەکانی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیادتر دادەبەزن و چالاکی با زیادتر دەبێت.

پێشبینی وێبسایتەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوەدەکەن، سبەی ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبن و لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆ، با چالاکتر دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

پێشبینییەکان نیشانی دەدەن، سبەی شاری هەولێر 25 پلە دەبێت و سلێمانی 22 پلە و دهۆک24  پلە و هەڵەبجەش 22 پلە دەبێت.

لەگەڵ بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆکە، خێرایی با لە باکوری ڕۆژهەڵاتەوە چالاکی زیاتر دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share