مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیارەكانی ئەم دواییە بە دروست و پەیڕەوی وەسفدەكات

كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە، لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی یەکێتی بۆ ئیستیحقاقەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، بەردەوامیی چاكسازییە حزبی و ئۆرگانییەكانیش دووپاتكرایەوە و بڕیارەكانی ئەم دواییە بە دروست و پەیڕەوی وەسفدەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆبووەوە، ، “تاوتوێی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دواپێشھاتەکان کرا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، “ھەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراقی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕوانین و پڕۆژەی یەکێتی بۆ ئیستیحقاقەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەشداریی کورد  بە یەکڕیزییەوە لە بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی  کوردستان و دیاریکردنی ئەولەویاتەکانی ئەو دۆسیەیە”.

“کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، وێرای تەئکیدکردنەوە لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازیی حزبی و ڕێکخراوەیی، ئۆرگان و مەکتەبەکانی ڕاسپارد لەبەر ڕۆشنایی دوا بڕیارە دروست و پەیڕەوییەکانی یەکێتیدا، سەرجەم ھەڤاڵان جۆشبدەنەوە و بۆ قۆناغی  لەمەودوای یەکێتییانە سازیان بدەن”، لە ڕاگەیەندراوەكەدا وا هاتووە.

بابەتی پێشتر

سزای ئەو پۆلیسەی منداڵە کوردەکەی کوشت کەمکراوەتەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا یەکەم حەبی دژە کۆرۆنای پەسەند کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share