سزای ئەو پۆلیسەی منداڵە کوردەکەی کوشت کەمکراوەتەوە

وێنەی مەودا شاوری و ئالانی کوردی، دوو سمبولی کۆچی نایاسایی لە ئەوروپا

سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتای ئەمساڵدا سزای بەندکردن بۆ ئەو پۆلیسە دەرچوو، کە منداڵێکی کچی لە بەلجیکا کوشتبوو، بەڵام دادگای بەلجیکا سزاکەی بۆ 10  مانگ کەمکردووەتەوە.

مەودا شاوری، لە ساڵی 2015 دا لەگەڵ دایک و باوکی وەک کۆچبەر لە هەرێمی کوردستانەوە ڕوویان لە ئەوروپا کردبوو، لە ساڵی 2018 دا کاتێک بە مینی پاسێک لە باشوری شاری برۆکسل دەیانویست بەرەو بەریتانیا بچن، ئەفسەرێکی پۆلیس تەقەی لە پاسەکە کرد و مەودای تەمەن دوو ساڵان کوژرا.

دادگایەکی بەلجیکا سزای ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی بە پشت ئەستور بە بەڵگەکان و قسەکانی کەمکردووەتەوە بۆ 10  مانگ، لە کاتێکدا پێشتر ماوەی ساڵێک سزادرابوو.

کوشتنی مەودا شاوری تەمەن دوو ساڵ کاردانەوەیەکی توندی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و بووە دۆسیەیەک لە دژی پۆلیسی ئەو وڵاتە.

ڕێکخراوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، لەکاتێکدا کە بەلجیکا بەناوەندی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ دەزانرێت، کەچی ئەفسەرێکی پۆلیس منداڵێکی بێتاوانی تەمەن دوو ساڵ دەکوژێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا بتوانن سەركەوتووتربن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا…
Total
0
Share