وەزارەتی دارایی وەرگرتنەوەی پارە لە دوومووچەكان ڕادەگرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لێبڕینی مووچەی ئەو كەسانە ڕابگرێت، كە پێش یاسای چاكسازی (2020/7/1) دوو مووچەیان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە واژووی ئاوات شێخ جەناب ڕێنماییەكی دەركرد، تیایدا هاتووە، لێبڕینی مووچە لەو مووچەخۆرانەی كە پێش 2020/7/1 دوو مووچەیان وەرگرتووە، ڕادەگیرێت و چیتر لێیان وەرناگیرێتەوە، تەنها ئەو مووچەیە وەردەگرن كە خۆیان هەڵیانبژاردووە.

بەڵام هەر بەپێی رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی، هەر مووچەخۆرێک لە دوای ئەو بەروارەوە دوو مووچەی وەرگرتبێت، مووچە زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنیا یەک مووچە وەردەگرێت.

وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكەی بەپێی ماددەی 14/ یەكەم لە یاسای چاكسازیی ژمارە 2ی ساڵی 2020 دەركردووە و دەڵێت، “جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەریی لێناكەوێتەوە بۆ حاڵەتەكانی پێش كەوتنەبواری جێبەجێكردنی یاساكە لەسەر ئەو كەسانەی دەیانگرێتەوە”.

دەقی بڕیارەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share