ڕوونكردنەوەی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی سڕانەوەی پێبژاردنەكان

هاتوچۆی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە هاككردنی ماڵپەڕەكەیان بووبێتە هۆی سڕینەوەی سزا و پێبژاردنەكان.

شەوی ڕابردوو ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماوەیەك هاككرا، دواتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وابڵاوكرایەوە سزا و سەرپێچییەكانی هاتوچۆ سڕاونەتەوە، بەڵام بەرپرسێكی هاتوچۆی سلێمانی ئەوە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، هاككەرەكان نەیانتواینەوە دەستیان بە زانیارییەكان بگات.

بەرپرسەكەی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەشكرد، ماڵپەڕەكە تەنها بۆ هۆشیاریی شۆفێرانە و تەواوی سیستمی هاتوچۆ لەنێو ماڵپەڕەكە نییە، بۆیە جەختی لەوەكردەوە، “تیمی ئایتیی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەستیان بە گەڕاندنەوەی ماڵپەڕەکە کردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا جارێکی دیکە دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share