لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ئەمریكا سێ ژن كوژران

بەهۆی ناكۆكی خێزانییەوە بووە

سێ ژن كوژران و دووانی دیكە برینداربوون بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن لە ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ڕووداوەكە ئێوارەی دوێنێ بە كاتی ئەمریكا بووە و پۆلیسی شاری نۆرفۆلك لە ویلایەتی ڤێرجینیا ڕایگەیاند، سێ ژنەكە لە شوێنی ڕووداوەكە گیانیان لەدەستداوە و دووانەكەی دیكەش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی پۆلیس ڕووداوەكە بەهۆی ناكۆكییەكی خێزانییەوە بووە.

بەپێی وتەی لای بۆن، سەرۆكی پۆلیسی ناوچەكە، پیاوێك لە یەكێك لە ناوەندە نیشتەجێبوونەكانی شارەكە تەقەی لە ژنێك كردووە و ڕۆیشتووە، بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە كاتێك چوار ژنی دیكە بەهانایەوە چوون، بۆیە تەقەی لەوانیش كردووە.

پۆلیس دەڵێت، گومانلێكراوێك بەو ڕووداوە لەكاتێكی دواتری هەمان ڕۆژدا دەستبەسەركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە داڕشتنەوەی سیاسەتێكی نیشتمانیی تۆكمەیە بۆ بەرەوپێشچوونی كەرتی وزە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ جۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی…
زیاتر ببینە

لە کەنەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ناو ئامادەبووانی فێستیڤاڵێکدا و چەند قوربانییەکی لێکەوتەوە

لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆیکرد بەناو ئاپۆڕای ئامادەبووانی فێستیڤاڵێکی تایبەت بە فلیپینییەکان و بەهۆیەوە لایەنی…
Total
0
Share