(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان سیتی و ئینته‌رمیلانیش به‌هه‌مان شێوه‌ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداریی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی کرد، ئه‌ستێره‌کانی “ڕێدز” به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 13، 21 له‌لایه‌ن دیێگۆ جۆتا و سادیۆ مانێ-وه‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ئیتیحاد ستادیه‌م میوانداریی کله‌پ بروجی به‌لجیکی کرد، سیتیزن‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

گۆڵه‌کانی سیتی له له‌ خوله‌که‌کانی 15، 54، 72، 90 له‌لایه‌ن فیڵ فۆدین، ڕیاز مه‌حریز، ڕه‌حیم ستێرلینگ، گابریێل جیسوزه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی کله‌پ بروجیش له‌ خوله‌کی 17 له‌لایه‌ن جۆن ستۆنز به‌هه‌ڵه‌ تۆمارکرا.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک، بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی تۆمارکرد.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

سپۆرتینگ لشبۆنه‌ (4-0) بێشکتاش

مانچسته‌ر سیتی (4-1) کله‌پ بروج

لایپزیک (2-2) پاریس سان جێرمان

 

 

دۆرتمۆند (1-3) ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام

https://streamable.com/6fcn7t

لیڤه‌رپوڵ (2-0) ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

شیریف تیراسپۆل (1-3) ئینته‌ر میلان

 

ڕیزبه‌ندیی گروپه‌کان، دوای ئه‌نجامدانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ ڕیاڵی گه‌یانده‌ لوتکه‌ و میلان یه‌کسانبوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەكەی داعش هیچ زیانێكی بە پێشمەرگە نەگەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share