چەند زانیارییەك لە وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە

پێوەری زیرەكی كارەبا

وەزارەتی كارەبا ڕونكردنەوەیەك لەبارەی پچڕانی هێڵی كارەبا بەهۆی زیاد بەكارهێنانییەوە لەلایەن ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان هەیە بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم دەڵێت، ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت، ئه‌م زانیاریانە بزانن:

1- ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته‌ كه‌ به‌پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاریكراوه‌، بۆ ماوه‌ی 45 چركه‌، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه‌ و پاش 150 چركه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ كاره‌با زیاد له ‌پێویست به‌كارهاتووه‌.

2- ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 خوله‌ك (ده‌قیقه‌)دا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كارهات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته‌ 45 چركه‌، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه‌ كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

3- ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك رووبدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ فەڕەنسا دەردەبڕێت

بابەتی دواتر

داوای دەمامك بەستنی لێكردوون و 27 جار چەقۆیان لێداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share