فەیسبووك سیستمی ناسینەوەی ڕووخسار ڕادەگرێت

كۆمپانیای “مێتا” بڕیاریدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك سیستمی ناسینەوەی ڕووخسار ڕابگرێت و زیاتر لە ملیۆنێك ناسینەوەی ڕووخساری سڕیوەتەوە، ئەمە لەكاتێكدا سیستمەكە دڵەڕاوكێی لای بەكارهێنەران دروستكردووە.

كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەو گۆڕانكارییە یەكێكە لە گەورەترین گۆڕانكارییەكان لە بەكارهێنانی ناسینەوەی ڕووخساردا لە مێژووی تەكنەلۆژیادا.

جیرۆم بیسنتی، جێگری سەرۆكی كۆمپانیای مێتا دەڵێت، ئەو هەنگاوە تاوەكو سڕینەوەی یەك ملیار ناسینەوەی ڕووخسار بەردەوامدەبێت و بۆ لەقاڵبدانی ئەو سیستمەیە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە، لەناو كۆمەڵگادا ترس و دڵەڕاوكێ هەیە بەرامبەر بە تەكنیكی ناسینەوەی ڕووخسار، دەستە ڕێكخەرەكانیش لە سەروبەندی پێشكەشكردنی كۆمەڵێك یاسا و بنەمای تایبەت بە بەكارهێنانی سیستمی ناسینەوەی ڕووخسارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە وزەی سەوز كاردەكات.. تۆیۆتا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی لە ئاییندەدا ئاشكرادەكات

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رایگەیاند، بزوێنەری نوێی ئۆتۆمبێل دروستدەكات كە بە وزەی سەوز كاردەكات، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمپانیاكەدا بەرەو…
زیاتر ببینە

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەریانخستووە، ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ‏ساڵی 2014وە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئەنجامیداون، بوونەتە هۆی کوشتنی…
Total
0
Share