دادگای بەسرە سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی دوو ڕۆژنامەنووس دەركرد

سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوە بەسرە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتباری دۆسیەی كوشتنی دوو ڕۆژنامەنووس دەركرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی هەردوو ڕۆژنامەنووس (ئەحمەد عەبدولسەمەد‌ و سەفا غالی) دەركرد.

ئەو تۆمەتبارەی كە لە كەیسی تیرۆركردنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، كەسێكە بە ناوی (ح.ك)، بڕیارەكەش ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە كراوە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدات ‌و سزاكە جێبەجێ بكرێت.

10ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2020، چەند چەكدارێك لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە بەسرە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە كرد و هەردووكیان تیرۆركران.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە کچێک کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

فەرمی.. تۆتنهام نۆنۆ سانتۆی راهێنەری دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share