ڤیدیۆ.. کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتە ناو بەنداوی سەروچاوە و گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتەناو بەنداوی شارۆچکەی سەروچاوە لە قەزای حاجیئاوا و گیانیلەدەستدا.

شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاشکرایانکردووە، بەیانی ئەمڕۆ کە هێشتا کەمێک دونیا ڕووناکیکردووە، ئەو کەسە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کەوتووەتەناو بەنداوی سەرچاوە و نەیتوانیووە خۆی ڕزگاربکات.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییەی گیانیلەدەستداوە، ناوی (ئیسماعیل حەمەد سەردۆڵی) بووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپتراوە کەوتووەتەناو بەنداوەکەوە.

شارۆچکەی سەرچاوە دەکەوێتە سنوری ناحیەی بێتواتە لە سنوری قەزای حاجیئاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین، لەناو شارۆچکەکەدا بەنداوێک هەیە کە هەربە بەنداوی سەرچاوە ناسراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share