دوو پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسکەوە برینداربوون

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان برینداربوونی دوو پێشمەرگەی لەکاتی ئەرکدا بەهۆی هەورەبروسکەوە ڕاگەیاند و دەڵێت، “تەندروستییان جێگیرە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوو پێشمەرگە لەکاتێکدا لەئەرکدابوون، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە برینداربوون.

ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لە سنووری ناحیەی تەق تەقی قەزای کۆیە ڕوویداوە و ئێستا باری تەندروستیی ئەو پێشمەرگانە جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share