بۆ بەكارهێنەرانی وەتساپ: ئاگاداری “ئەم كەسە مەترسیدارانە” بن

شارەزایەكی ئەلیكترۆنی، هۆشداری دەدات بە بەكارهێنەرانی وەتساپ لەوەی كەسانی فێڵباز و مەترسیدار گورزیان لێبدەن.

ئەلیكسی سیزۆڤ، شارەزای ئەلیكترۆنی و سەرۆكی بەشی نەهێشتنی تاوان لە ناوەندی سیستمەكانی سەلامەتیی ڕوسیا دەڵێت، “ڕەنگە بەكارهێنەرانی وەتساپ بكەونە داوی كەسانی فێڵبازەوە، چونكە ڕێكخراو و تۆڕی فێڵكردن هەن ئێستا هەوڵەكانیان بۆ فێڵكردن لەڕێگەی ئەم ئەپەوە چڕكردوونەتەوە و هەوڵدەدەن فێڵ و دزی لە بەكارهێنەران بكەن”.

بەپێی وتەی سیزۆڤ، ئەو تۆڕ و باندانە، خۆیان لە خەڵك دەكەن بە كۆمپانیا و بانك و كەسایەتیی ناسراو، وێنە و دۆسیە و زانیارییەكان ساختە دەكەن بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بەكارهێنەرانی وەتساپ قایلبكەن و فێڵیان لێبكەن.

شارەزایان دەڵێن ئەوەی وادەكات كەسانی فێڵباز و فریودەر بتوانن گورز لە بەكارهێنەرانی وەتساپ بدەن، ئەو بژاردە نوێیەیە كە بەمدواییانە وەتساپ بۆ ئەپەكە زیادیكرد و بەكارهێنەران دەتوانن وێنە و ڤیدیۆ و زانیارییەكانیان لە كۆپییەكی یەدەگی هەژمارەكانیاندا هەڵبگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
Total
0
Share