کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەرکرا کە نمرەكانیان 99 زیاترن و بەشی پزیشکی وەرینەگرتن

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی نمرەکانیان لە 99 بەرەو سەرەوەن، دابەشدەکرێن بەسەر کۆلێژە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستاندا.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، “لەئێستادا لەپەیوەندیداین و کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا”.

بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکیی گشتی ناوی کۆمەڵێک خوێندکار کە زیاتر لە 99 یان هێنابوو نەهاتەوە و ئەو خوێندکارانە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە…
Total
0
Share