میدیای فەرەنسا بڵاویكردەوە، سیاسەتمەدارێكی توندڕەو لە مالیزیاوە هەوڵی داوە كودەتا بەسەر كۆشكی ئیلیزێ-دا بكات، بەڵام هەوڵەكەی شكستیهێناوە و دەستگیركراوە.
ڕۆژنامەی “لۆ باریزیان”ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا هەوڵێكی كودەتایان شكستپێهێناوە، كە مۆدێم ڕیمی دایێ سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی توندڕەو و پەرلەمانتاری پێشووی فەرەنسا سەركردایەتی دەكرد.
بەپێی ڕۆژنامەكە، مۆدێم لەلایەن هەواڵگریی گشتییەوە دەستگیركراوە و دەسەڵاتداران دەستبەسەریان كردووە.
“لۆ باریزیان” ئاشكرایكردووە كە مۆدێم لە ماڵەكەی خۆیەوە لە مالیزیا سەرپەرشتیی گروپێكی كردووە و هەوڵیانداوە كودەتا بەسەر دەسەڵاتی فەرەنسادا بكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە ناوبراو بە تیرۆر تۆمەتباركراوە، لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە مۆدێم-ی تەمەن 55 ساڵ پلانی داڕشتووە بۆ كودەتاكردن بەسەر كۆشكی ئیلیزێ-دا.