فراکسیۆنی گۆڕان داوای سزادانی جەلال پەرێشان دەکات

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی هەڕەشەی زمان بڕین دەکەن و جنێوی ئاست نزم دەدەن دوور یان نزیک میللەت باجەکەیان لێدەسێنێت، داواش دەکات فراکسیۆنی پارتی بە فەمی خۆی لە جەلال پەرێشان بێبەری بکات.

فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر ڕووداوەكانی ئەمڕۆی پەرلەمان و هەڕەشەكانی جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە،”پێویسته سه‌رۆكایەتیی په‌رله‌مان و پەرلەمان بڕیاربدەن لەسەر سزایەکی شیاو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌شیاوه‌ی ئەو پەرلەمانتارە ‌و داوای لێبوردن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی گۆڕان:

ئە‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ پاش ته‌واوبوونی موداخه‌له‌یه‌كی ‌ په‌رله‌مانتارێکی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر پرسی گیراوانی بادینان ، جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ كاردانه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ئاست نزم و دور له‌ ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆلی و نەشیاو بە كاری په‌رله‌مانی له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان وت له‌ جۆری “هه‌ره‌شه‌ی زمان بڕین و جنێوی ئاست نزم”.

لێره‌وه‌ بۆ رایگشتی راده‌گه‌یه‌نێین:

یه‌ك: پێویسته سه‌رۆكایەتی په‌رله‌مان و پەرلەمان بڕیاربدەن لەسەر سزایەکی شیاو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌شیاوه‌ی ئەو پەرلەمانتارە ‌و داوای لێبوردن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات ،چونکە پەرلەمان دەزگای نوێنەرایەتی ھاوڵاتیانی کوردستانە و بەرھەمی ڕەنج و خوێنی شەھیدانە

دوو: فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو قسانه‌ی ناوبراو ده‌كات و داوادەکەین فراكسیۆنی پارتی به‌ فه‌رمی خۆی بێبەری بکات له‌و قسانه‌ی جه‌لال په‌رێشان، لەبەرامبەر ئەو قسە نەشیاوانە

دوور یا نزیك میلله‌ت باجه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت.

26-10-2021

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگەنادەین هیچ کەسێک سروشتی گۆیژە بشێوێنێت

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی داعش بۆسەر قەزای شارەبان زیادیكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share