مووچەی وەزارەتی دارایی و هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە كە بڕیاربوو سبەی بدرێت، بە دوو ڕۆژ دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاراستەی گەنجینە و بانكەكان كراوە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی وەزارەتی دارایی و ئابوری و هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دەدرێت.
پێشتر وەزارەتەكە بڵاویكردبووەوە ئەو شوێنانە سبەی چوارشەممە مووچەیان پێدەدرێت.
دوێنێ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان هۆکاری دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانگەکانی بۆ گرفت لە کۆکردنەوەی داهاتی باج لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین گەڕاندەوە.
وەزیری دارایی هیچ ئاماژەیەكی بە دۆخی كۆكردنەوەی داهات لە سنووری هەولێر و دهۆك نەكرد.