لامپارد بەهێزترین ئەو یاریزانانە دیاریدەکات کە بەرانبەریان یاریکردووە

 

فرانک لامپارد لە چاوپێکەتنێکی ئۆنلایندا بەبۆچوونی خۆی بەهێزترین ڕکابەران و باشترینی نێوان لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەستنیشاندەکات.

ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد لە میانی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامێکی تایبەت بەناوی “ڤیچڕاڵ کیو ئان ئی هۆستد بای هیوندای”، وەڵامی چەند منداڵێک دەداتەوە کە لە پرۆگرامەکەدا بە شێوەی ئۆنلاین بەشدارییان کردووە.

لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکاندا دەڵێت، ” بەهێزترین و قورسترین ئەو ڕکابەرانەی بەرانبەریان یاریمکردووە، پێکدێن لە مانوێل نۆیەر، ڕیۆ فێردیناند، ستیڤن جێرارد، زینەدین زێدان، ڕۆناڵدینیۆ، مێسی و ڕۆناڵدۆ”.

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی باشترینی نێوان مێسی و کریستیانۆ، دەڵێت، ” مێسی هەڵدەبژێرم بەهۆی ئەو بەهرە سروشتییەی هەیەتی، بەڵام کریستیانۆش ئاستێکی ناوازە و مێژوویەکی بێوێنەی تۆمارکردووە”.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەشدا لەبارەی دوو بەهێزترین ڕکابەر لە پێگەکەی خۆیدا کە لە یاریگای ستامفۆرد بریج ڕوبەڕویان بووەتەوە، لامپارد دەڵێت، ” ئەو دووانەی دیارییان دەکەم چاڤی و ئینێستای یاریزانانی پێشووی یانەی بەرشلۆنەن، دوو یاریزانی مەزن بوون، لە جۆری یاریزانە زەبەلاحەکان یان سوکەڵەکان نەبوون، ئەوەی ئەوان پێشکەشیان دەکرد لەسەر ئاستی جەستە نەوەستابوو، چونکە کەسانێک بوونیان هەیە پێیان وایە ئەگەر خاوەن جەستەیەکی گەورە نەبیت، نابیتە یاریزانی بەتوانا”.

لامپارد لە ژیانی وەرزشییدا لە نێوان ساڵانی 1995 بۆ 2015 بەدرێسی یانەکانی وێستهام یونایتد و سوانزی سیتی و چێڵسی و مانچستەر سیتیەوە ڕوبەڕوی زۆرینەی یاریزانە ناودار و مێژوویەکان بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تیباس: سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید بارتۆمیوی هانداوه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ بکات

بابەتی دواتر

پاریس دۆناروما لە میلان دەڕفێنێت؟ لیۆناردۆ بەڵێنی گەورەی پێداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share