تەیموری ئەنفال: پشکنینەکەم دەرچوو ژەهرخواردکراوم

تەیموری ئەنفال، کە یەکێکە لە تاقانەکانی ئەنفال ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەستیکردووە ژەهرخواردکراوە، پشکنینی بۆكراوە و ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤە.

تەیموری ئەنفال، لەبارەی ژەهرخواردنەکەیەوە دەڵێت، “بەداخەوە بە ئامانجکراوین و سەردانی دکتۆرم کردووە و پشکنینی ژەهریان بۆ ئەنجامداوم، دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخواردکراوم، بەو هۆیەشەوە زۆربەی ددانەکانم شکاون تا ئێستاش کاریگەریی ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و دۆخی تەندروستیم باش نییە”.

ئەو تاقانەیەی ئەنفال لەبارەی تێكچوونی تەندروستییەوە ڕایگەیاند، “ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخی تەندروستیم خراپتر دەبێت، زۆربەی جاریش کە شتێک دەخۆم لەگەڵیدا لەتێک لە ددانەکانم دەشکێت و کاریگەریی خراپی بەسەر مێشک و سەرمدا هێناوە، هەندێکجار کە بەڕێگادا دەڕۆم، تووشی سەرەسووڕە دەبم و دەکەوم، هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بووە سەردانی دکتۆرم کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.…
Total
0
Share