بافڵ تاڵەبانی ستایشی فەیسەڵ كەریم خان دەكات

بافڵ تاڵەبانی و فەیسەڵ كەریم خان

هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكدا بۆ لای كوڕانی كەریم خانی برادۆستی ستایشی ئەو بنەماڵەیەی كرد و دەنگەكانی فەیسەڵ كەریم خانیشی بە جێگای شانازی ناوبرد.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر سەردانی کوڕانی کەریم خانی برادۆستی کرد و ڕوو لە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆست ڕایگەیاند، بنەماڵەکەتان لای یەکێتی جێگای ڕێز و پێزانینە، ئەو دەنگانەی لە ھەڵبژاردن بەدەست هاتووە جێگای شانازی ھەموو لایەکمان بووە و نرخاندنیش بۆ ماندووبوونتان دەکەین.

وتیشی، “ئێوە ھەمیشە پێگەی تایبەتتان لای یەکێتی ھەیە و ھەمیشە پێکەوە دەبین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بوژاندنەوەی یەکێتییەکەتان کە ھەمیشە پشت و پەنا بوون و، لە رۆژانی سەختدا لەگەڵمان بوون”.

لە دیدارەكەدا، كە بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باس لە دۆستایەتی خزمانی برادۆستی و یەکێتی کرا و، ئاماژە بەڕۆڵی جوامێرانەی بنەماڵەی کەریم خان کرا کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا پشتیوانی شۆڕش و خەباتی چەکداری بوون، وەك ئەوەی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هاوسەرۆكی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆچی هەمیشە بایرن یەکەمی ئەڵمانیایە؟

بابەتی دواتر

یارییەکی ئەلیکترۆنیی بچووک ڕکابەری پلەیستەیشن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share